ئاشکرا بوو سەرۆکی هەرێم لەهەولێر چەند هەزار دۆلاری بە یاریزانانی عێراق داوە

ئەلزاملی ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرای دەکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرجان بارزانی بە بڕی 10 هەزار دۆلار خەڵاتی هەر یاریزانێک و دەستەی کارگێڕی عێراقی کردەوە.



 ئەندامێکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، غالب ئەلزاملی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایکرد یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقی کە پاڵەوانێتی کەنداو 25یان بەدەستهێنا پێشوازییەکی گەرمیان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لێکرا،ئەمەش لە میانەی سەردانی  شاندەکە بۆ شاری هەولێر".

لە کۆتایدا جەختی لەوە کردەوە کە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر یەکەم کەس بوو کە پێشوازی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی کرد.


PM:01:38:26/01/2023