پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین دەست پێبكات و لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا بەفر ببارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندوە، لەكاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارینی پچر پچر لەناوچە جیاجیاكاندا دەستپێدەكات لەناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆكیش رێژەی بارانەكە زیاتر ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر بەرێژەیەكی مامناوەند لە ناوچە شاخاویە بەرز و سنوریەكاندا، لەسەنتەری پارێزگاكانیشدا نمە بارانی پچر پچر ئەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لە سبەی یەكشەمەشەوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەھەندێك كات و ناوچەدا، هەروەه لەكاتەكانی نیوەرۆ تا ئێوارە خێرای با مامناوەند بۆ نیمچە بەھێز ناوبەناو چالاكەبێت بەخێرای ١٥ تا ٤٠كیۆمەتر ە كتژمێرێكد لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ١ بۆ ٢ پلە بەرزدەبێتەوە .