لەبارەی دروستبوونی لافاوەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت" تا كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ كەشوھەوا زیاتر ناجێگیر دەبێت، بەھۆی زۆری بارانبارینەوە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ماوەكانی داھاتوودا تا كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ كەشوھەوا زیاتر ناجێگیر دەبێت بە تایبەت لە ناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و ناوچەكانی خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانی ئەگەر ھەیە ھەورە تریشقەی بەھێز و تاوە تەرزە و باو بارانی بە خوڕ چالاكببێت كە ئەمەش دەبێتە ھۆی دروستبوونی لافاو و ھۆشداری دەدەین بە دانیشتوانی ئەم ناوچانە كە نزیك ناوچە نزم و رێرەوەكانی رۆشتنی ئاو نەبنەوە". 

دەشڵیت" لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و سەنتەری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرینیش ئەگەری بارانی بەخوڕ و ھەورەتریشقە دەبێت، بەڵام بەرێژەیەكی كەمتر لە ناوچەكانی دیكەی ھەرێمدا بارانبارینی پچر پچر و مامناوەند بەردەوامی دەبێت و رێژەی بارانەكە بەگشتی لەم مەودایەدا لە ناوچەكانی گەرمیان و ھەڵەبجە و خۆرھەڵاتی سلێمانی زۆر دەبێت". 


PM:01:26:31/01/2023