ئەمڕۆ سێشه‌ممه ٣١ی کانوونی دووەم، بانكی ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی خۆی لەبارەی پێش‌گرتن له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی سازکرد.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیا عێراقییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، بڕیاردراوە ڕۆژی ٢ی ٢ی ٢٠٢٣ شاندێكی باڵای بانكی ناوه‌ندی سه‌ردانی توركیا بكه‌ن، به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بانكی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا.
ئامانجی ئەو کۆبوونەوەیەک وەک بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەی بۆ تاوتوێكردن له‌سه‌ر پرسی دابه‌زینی به‌های دۆلارە.
هەروەها بڕیاریش لە بارەی هەمان کێشەوە، ڕۆژانی ٨ و ٩ی شوبات ئەو وەفدە سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
لە کۆبوونەوە نا ئاساییەکەی ئەمڕۆ بڕیاریش دراوە لە ژێر چاودێری بانکی ناوەندی ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زیاتر دۆلار بخرێته بازاڕەوه، ئەمەش بە مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی هه‌یه له بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراودا.