هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەك لە نێو منداڵان دەدرێت


لە نێو منداڵانی هەرێمی كوردستان نەخۆشییەك بڵاوبۆتەوە بەتایبەتیش منداڵانی خوار دوو ساڵ و بەشی زۆریشیان تووشبووی ڤایرۆسین.   

د.پشدەر عەبدوڵا، پزیشكی پسپۆری منداڵان رایگەیاندووە، لەئێستادا شەپۆلێكی تاو كۆكەو هەناسە توندی و خیزەی سنگ لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە بە تایبەت منداڵانی خوار دوو ساڵ،  بەشێك لە تووشبوان مندڵی تازە لەدایكبوون، بەشی هەرە زۆریشیان تووشبووی ڤایرۆسین، بەشێكی كەمیشیان تووشبووی بەكتریان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، ئەگەر حاڵەتەكان سووك بوون ئەكرێت هەر لەماڵەوە چارەسەر بكرێن، بەڵام ئەگەر هەناسەیان زۆر تووند بوو، شیر خواردن یان خواردنیان باش نەبوو، لێو شینبوونەوەیان هەبوو، گەشكەیان تووشبوو بوو، هۆشیان خراپ بوو، نیشانەكانی ووشكبوونەوەیان هەبوو، تەمەنیان بچووكتر بوو لە ساڵ، یان ڕشانەوەیان هەبوو، ئەبێت بەزووترین كات سەردانی نەخۆشخانە بكەن بۆ ئەوەی پزیشكی پسپۆڕ چارەسەر بۆ منداڵەكە بكات.



PM:12:04:01/02/2023