عێراق رێنمایی نوێ بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەردەكات


وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، رێنمایی نوێ بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەردەكەن ئەویش بە چەند رێگەیەكی نوێ.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندوە، بانكی ناوەندی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە قەیرانی دۆلار دەردەكات و ڕێنماییەكانیش بریتی دەبن لە زیادكردنی ژمارەی فرۆشگاكان و ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی بانكی.

وەزارەتی دارایی روونیكردۆتەوە، هەروەها كردنەوەی دەزگای ڕاستەوخۆ بۆ ئەو بازرگانانەی كە لە دەرەوەی وڵاتەوە كەرەستە هاوردە دەكەن،  كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان بۆ زانینی قەبارەی ڕاستەقینەی هاوردەی وڵات. 

ئەمڕۆ لە شاری ئیستانبوڵی توركی شاندێكی بانكی ناوەندی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆدەبنەوە.



PM:02:35:02/02/2023