دواى ڕوودانی بومەلەرزە بەهێزەکەى باکورى کوردستان و سوریا وەزارەتى گواستنەوەی هەرێم ئاگاداریەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت" مەترسی بومەلەرزەکە کۆتای نەهاتووە".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" کۆتایی هاتنی بومەلەرزەکە بە مانای کۆتایی هاتنی مەترسییەکە نییە و پێدەچێت ئەمەى رویدا بومەلەرزە سەرەکییەکە نەبێت و پێشبینى رودانى بومەلەرزەى بەهێزتر دەکرێت".
بە مەبەستى خۆپارێزى و سەلامەتى هاوڵاتییان وەزارەتى گواستنەوەی هەرێم چەند رێنمای و رێکارێکى راگەیاندووە کە بەمشێوەیەیە:
لە باڵەخانە بەرزەکاندا:
- کاتێک هەست بە بومەلەرزە دەکەیت لەکاتێکدا لەناو ژورێک یان باڵەخانەیەکی بەرزدایت، پەنا ببە بۆ ژێر پارچە مۆبیلیاتی ئەستور (مێزێک یان مێزی ئۆفیس)
- ئەگەر ناتوانی خۆت بشاریتەوە، خۆت لە گۆشەیەکی ژورەکەدا بچەسپێنە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوربکەویتەوە.
- ئاگاداری کەوتنی سەقف و هەڵواسینی دیوار بن.
- ئاگاداری ئەوەی شتەکان لە ڕەفەکانەوە بکەونە خوارەوە.
- ئاگاداری داڕمانی سەقفی لاوەکی بن.
- هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت.
- ئاگاداری ڕۆیشتن بن لەسەر پردە هەڵواسراوەکان کە بیناکان بەیەکەوە دەبەستنەوە.
- خۆ بەدورگرتن لە بەکارهێنانی بەرزکەرەوە و باشترە قادرمە بەکاربهینری لە پرۆسەی چۆڵکردندا.
- نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابون لە سەلامەتی باڵەخانەکان.
لە ماڵان:
- لە ماڵەوە دەربچن .
- ئەگەر ناتوانی بچیتە دەرەوە هەوڵبدە بە پارچە مۆبیلیاتە گەورە و بەهێزەکان خۆت داپۆشیت.
- بە گۆشەیەکی ژورەکە یان دیوارەکانەوە خۆت بپارێزە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دور بکەویتەوە.
- دور بکەوەرەوە لە کەوتنی سەقف و کەلوپەل.
- دور بکەوەرەوە لە کەوتنە خوارەوەی کەرەستە لە ڕەفەکان.
- ئاگاداری کەوتنی سەقفی لاوەکی بن.
- هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت .
- نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەکان.
وەزارەتى گواستنەوە داواش دەکات هاوڵاتییان پابەند بن بە ڕێنماییەکانی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان و ئارامگرتن و ڕێگەدان بە تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.