سوریا ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئاشكراكرد


وەزارەتی تەندروستی سوریا رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی بومەلەرزەكەی بەیانی ئەمڕۆ كە چەند پارێزگایەكی گرتەوە، تائیستا 403 كەس گیانیان لەدەستداوە و 1284 كەسی دیكەش برینداربوون,

وەزارەتی تەندروستی سوریا ئەمڕۆ لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، تائێستا بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەمڕۆی سوریاوە 403 كەس گیانیان لەدەستداوە و 1284 كەسی دیكەش برینداربوون، لەم كاتەشدا تیمەكانی فریاكەوتن لە حەلەب، لازقیە و حەما بڵاوبونەتەوە و ناردنی هاوكاری پزیشكیش بۆ ئەو ناوچانە بەردەوامی هەیە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، 28 ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و حەوت نۆرینگەی پزیشكی گەڕۆك لە حەلەب و لازقییە جێگیركراون و هاوكاری زیاتریش رەوانەی ناوچە زیانبەركەوتوەكان دەكات.



PM:03:53:06/02/2023