هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات ڕێگای (هەولێر- پیرمام) بەکارنەهێن، کە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە بەستوویەتی. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتییان و شوفێران دەکاتەوە" كە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر، رێگای هەولێر – پیرمام لە بەستۆرەوە بەستوویەتی و سەلامەت نیە، هەرچەندە تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە لە شوێنەكەن، بەڵام لەبەر نزمی پلەی گەرما رێگاكە خلیسك بووە". 

هاتووچۆی هەولێر داواش لە شۆفێران دەکات، بۆ حالەتی زۆر پێویست نەبێت رێگاكە بەكارنەهێنن و لە كاتی پێویستیش خێراییان زۆر كەم بێت، بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكانیان لەدەست نەدەن.


PM:01:20:09/02/2023