كوردستان رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنێت


كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە ئاستێكی پێوانە و رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنێت.

كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیندووە، هەرێمی كوردستان لە مانگی كانووی دووەمی ساڵی 2023 رۆژانە 500 ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی بەرهەمهێناوە، لە ساڵی ربردووشدا كۆمپانیاكە 182 ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی كوردستان قازانج كردووە.

دانەغاز روونیكردۆتەوە، لەساڵی 2022 بە بەراورد بەساڵی 2021 داهاتی كۆمپانیاكە بەرێژەی %53 زیادیكردووە.



PM:04:32:09/02/2023