لاپۆرتا: وا لە من مەکە باسی مێسی بکەم

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، لێدوانی لەسەر ئەو قسانەی برای لیۆنێل مێسی دا، بە سووکایەتیکردن بە یانە کەتەلۆنییەکە.

 لاپۆرتا وتی: دڵگرانم بەو قسانەی برای لیۆنێل مێسی، بەڵام جارێکی تر بیری لێ ناکەمەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەنگاوێکی لۆژیکی کۆتایی هات، براکەی مێسی داوای لێبوردنی کرد، منیش ئەو کارەی کە کردوویەتی بەرز دەنرخێنم.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لیۆنێل مێسی میراتی بەرشەلۆنەیە و شانازی پێوە دەکەین، بەو پێیەی باشترین یاریزانە لە مێژوودا، وا لە من مەکەن باسی مێسی بکەم، وەک چۆن لە ئێستادا یاریزانێکە لە پاریس سانجێرمان، منیش دەیکەم نایەوێت باسی یاریزانێکی تیپێکی تر بکات”.

  لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی مێسی وتی: پێشتر لێدوانم لەسەر ئەو بابەتە داوە، مێسی میراتی بەرشەلۆنەیە، نامەوێت باسی بکەم لەبەر ڕێزگرتن لە خۆی و یانەکەی ئێستای.

  لە کۆتاییدا وتی: با لەم کاتەی ئێستادا باسی ئەم بابەتە نەکەین، دەتوانن وەڵامی پرسیارەکە دەربهێنن، پێموایە وەڵامەکەم بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان مێسی و بەرشەلۆنە نییە.


PM:05:34:09/02/2023