مێسی پێش یارییەکەی بایرن میونخ برینەکانی پاریس قووڵتر دەکاتەوە

کریستۆف گالتیەی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان گورزێکی پڕ لە ئازاری بەرکەوت کاتێک لیۆنێل مێسی ئەستێرەکەی لە یاریی کلاسیکۆی فەرەنسا بەرامبەر مارسیلیا تووشی پێکان بوو.


 یانەی پاریس سانجێرمان جامی فەرەنسای بەجێهێشت و ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە ئۆڵۆمپیکی دی مارسیلیای میوانداری دۆڕا.


 بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، مێسی لە کاتی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی جامی فەرەنسا تووشی پێکان بووە.


 ئەو جادووگەرە ئەرجەنتینییە ئێوارەی شەممەی داهاتوو لە خولی فەرەنسا ڕووبەڕووی مۆناکۆ دەبنەوەو یاری،ناکات.


 براوەی مۆندیالی ٢٠٢٢ ڕووبەڕووی مەترسی ئەوە دەبێتەوە کە لە یارییەکەی بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ بەشداری نەکات.


 بڕیارە مێسی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی پزیشکی وردی بۆ بکرێت بەمەبەستی دیاریکردنی هەڵوێستی کۆتایی لە لوتکەی ئەوروپا.


 ئێوارەی سێشەممەی داهاتوو یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای پرینسێس پارک میوانداری بایرن میونشن دەکات، ئەمەش لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتییەکە.


PM:10:13:09/02/2023