بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئاشکراکرد

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ شەممە بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئاشکراکرد کە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بانکی ناوەندی لە ڕۆژی یەکشەممە تا پێنجشەممەی ڕابردوو بڕی ٤٢١ ملیۆن و ٩٧١ هەزار و ٦٨١ دۆلاری فرۆشتووە، کە ڕۆژانەی ٨٤ ملیۆن و ٣٩٤ هەزار و ٣٣٦ دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی (٦.٣٣%) زیادی کردووە.

میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکەن، زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی دووشەممە بووە، کە بڕی ٩٥ ملیۆن و ٢٦ هەزار و ٢١٦ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش لە ڕۆژی یەکشەممە بووە کە ٧٦ ملیۆن و ٢١٧ هەزار و ٧٦٠ دۆلار بووە.


PM:12:35:11/02/2023