به‌هۆی‌ به‌فربارینه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن پشووی فەرمی ڕاگەیاند

به‌هۆی بارینی به‌فر و دروستبوونی ئاسته‌نگی هاتووچۆ له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی پێنجوێن كرا به‌ پشوو. 

بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ له‌ سنوری قه‌زای پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری و دروستبونی ئاسته‌نگی هاتووچۆ، بڕیاریاردرا به‌ ڕاگرتنی ده‌وامی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و باخچه‌كانی منداڵان له‌ قۆناغی (١ بۆ ١٢)".

په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری‌ پشووه‌كه‌ ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌یه‌.


AM:09:16:12/02/2023