خانمە هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی باكووری كوردستان زیلان تیگریز، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستانه‌وه كۆچی دواییكرد.
ته‌رمی زیلان تیگریز، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كوردی باكووری كوردستان رۆژی شه‌ممه ١١ـی شـوبات، له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی دیاربه‌كر دۆزرایه‌وه.
تەرمی ئەو هونەرمەندە دوای شه‌ش رۆژ مانه‌وه له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی دیاربه‌كردا ده‌رهێندراوه و شه‌وی رابردوو كاتژمێر ١١ گیانی له‌ده‌ستدا.
پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردنی هاووڵاتییان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌کانی باکوری کوردستان و تورکیا به‌رده‌وامه.