مێسی پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت

ڕۆژنامەنووس سانتی ئۆنا لە تۆڕی "فوت مێرکاتۆ"ی فەرەنسی ئاشکرای کرد، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان و کاپتنی پێشووی بەرشەلۆنە، لیۆنێل مێسی نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ پاڵەوانی ئێستای فەرەنسا نوێ بکاتەوە.

 مێسی کەمتر لە پێنج مانگی ماوە بۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کە بۆ ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ پاریس سانجێرمان واژۆی کرد، کە لە ساڵی ٢٠٢١ واژۆی لەسەر کرد، دوای ئەوەی بە گواستنەوەی بێبەرامبەر بەرشەلۆنەی جێهێشت.

 لە ماوەی مانگێکی ڕابردوودا یان زیاتر، هەواڵە دژبەیەکەکان سەبارەت بە هەڵوێستی براوەی مۆندیالی ٢٠٢٢ سەبارەت بە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بڵاوبوونەتەوە.

 زۆرێک لە ڕۆژنامەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مێسی پێشتر بە مەبدەئی گەیشتووەتە ڕێکەوتنێک بۆ ئەوەی لانیکەم بۆ وەرزێکی تر لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە.

 بەڵام بە وتەی ڕۆژنامەنووس سانتی ئۆنا یاریزانە ئەرجەنتینییەکە، لیۆنێل مێسی، لەم ساتەدا، پێی باشتر نییە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان واژۆ بکات.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوولا نزیک بوون لە ڕێککەوتن، بەڵام لیۆنێل مێسی ئێستا بیر لە ڕۆیشتن دەکاتەوە، هەرچەندە بەردەوامیەکەی بە تەواوی ڕەت نەکراوەتەوە، بەڵام ئەوە ئەو بژاردەیە نییە کە لە ئێستادا پێی باشە.

 بەرشەلۆنە پەیوەندییەکی نزیکی بە ئەگەری گواستنەوەی مێسی بۆ یانەکەیەوە هەبوو، هەواڵەکانیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە یانەکە توێژینەوەی ئەنجامداوە بۆ پێوانەکردنی ئەو کاریگەرییەی کە گەڕانەوەی کاپتنی ئەرجەنتینی دەبێت و ئامادەیە بۆ "هەموو سیناریۆکان".

 جیرارد ڕۆمیۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات ئەگەری مێسی  پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت خولی ئەمریکی، خولی ئەرجەنتینی، بەرشەلۆنە،وێستگەی داهاتووی دەبێت بەڵام ،یانە کەتەلۆنیەکە ئەگەرێکی کەمە.


PM:04:27:13/02/2023