نوێترین ئاماری بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق


لەسەر ئاستی عێراق ساڵی ٢٠٢٢ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، بەكارهێنەرانی فەیسبووك كەمیكردووە.

بەپێی ئەو ئامارەی ناوەندی راگەیاندنی ژمارەیی عێراق، ساڵی ٢٠٢٢ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، بەكارهێنەرانی فەیسبووك كەمیكردووە بەجۆرێك تۆڕی فەیسبووك لە ساڵی ٢٠٢١دا بەكارهێنەرانی فەیسبووك ١٧.٩٥٠ ملیۆن بەكارهێنەر لە پەیجی فەیسبووك هەبووە، بەڵام ساڵی رابردوو ٩٠٠ هەزار بەكارهێنەر كەمیكردووە.

هەروەها لە تۆڕی ئینستاگرام ساڵی ٢٠٢١، ١٤ ملیۆن بەكارهێنەر فۆڵۆوی ئەكاونتی ئینستاگرامیان كردووە، بەڵام لە ٢٠٢٢دا یەك ملیۆن كەمیكردووە.

هەر بەپێی ئامارەكە لە ماسنجەری فەیسبووك لە ٢٠٢١دا، ١٥.١٠ ملیۆن بەكارهێنەری ئەپڵیكەیشنی ماسنجەری فەیسبووك هەبووە، بەڵام لە ساڵی رابردوودا یەك ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەكارهێنەری هەبووە.

بۆ تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەریش، لە ٢٠٢١دا، ٢.٥٠ ملیۆن بەكارهێنەری هەبووە، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەكارهێنەری هەیە.



AM:11:41:15/02/2023