دابەشکردنی نەوتی سپی لە دەوروبەری شارەکان دەستیپێکرد

سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوت لە دەورووبەری شارەكان دەستیپێكردووە". 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتاییهات و زیاتر لە ٦٤ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ٣٢١ هەزار و ١٣٨ خێزان دابەشكرا". 

ڕاشیگەیاندووە" وای بە كۆتاهاتنی ناوچە شاخاوییەكان، هەنگاوی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچەكانی دەورووبەر دەستیپێكرد، تا ئێستا نزیكەی دوو ملیۆن لیتر بەسەر زیاتر لە هەشت هەزار و ٥٠٠ خێزاندا دابەشكراوە و پڕۆسەكەش بەردەوامە". 


PM:04:08:15/02/2023