بەرشەلۆنە ڕازی بوو بە جێگرەوەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆ لیڤاندۆڤسکی

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، یەکلایی بووەوە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی، یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچستەر سیتی، بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی ئەستێرەی پۆڵەندی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی لە ماوەی داهاتوودا.


 لە کاتێکدا یانە کەتەلۆنییەکە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی فرۆشتنی ئەنسۆ فاتی دەکات لە نێوان گرنگیدانی زۆرێک لە یانە ئەوروپییەکان بۆ خزمەتەکانی، لە هەمان کاتدا فێران تۆرێس تا ئێستاش چاڤی هێرناندێزی بە خزمەتەکانی قەناعەت پێنەکردووە، ئەمەش وایکردووە یانەکە بیر لە گواستنەوەی یاریزانێکی نوێ لەم کارەدا بکاتەوە شوێن.


 تۆڕی "ڤیشاگیس” بڵاویکردەوە کە بەرشەلۆنە بەدوای گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە دەگەڕێت لە ئەگەری ئەوەی مان سیتی سزا بدرێت بەهۆی ئەو پێشێلکارییە داراییانەی کە گوایە ئەنجامیانداوە، ئەمەش ڕەنگە پێویستی بە فرۆشتنی هەندێک یاریزان هەبێت.


 تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەلڤارێز ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا دەبێت بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیپەکە لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا، بەتایبەتی دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشکەشی کرد لە مۆندیالی ئەم دواییەی قەتەر.


 هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە جولیان ئەلڤارێز گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە و لە کۆتایی هاوینی ٢٠٢٧ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.


PM:08:20:15/02/2023