مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ روو لە هەرێم دەکات

کۆتایی مانگی شوبات و سەرەتای مانگی ئازار شەپۆلێکی بە‌هێزی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوەو چەند رۆژ بەردەوام دەبێت.

هەرچەندە شەوانی ئەو رۆژانەی ماون لە مانگی شوبات سارد و زۆریان لە ژێر سفرەوە دەبن، بەڵام ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی داهاتوو بارانێکی زۆر ببارێت.

ئەم ماوەیەی لە مانگی شوباتدا ماوە بەپێی ماڵپەرەکە ئەگەری بارانبارینی کەمە جگە لە کۆتایی مانگەکەدا نەبێت، کە زیاتر ناوچەکانی سلێمانی دوو رۆژ بارانبارینی دەبێت. 



PM:10:58:17/02/2023