بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئاشکراکرد

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ شەممە بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئاشکراکرد کە زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بانکی ناوەندی لە ڕۆژی یەکشەممە تا چوارشەممەی ڕابردوو بڕی ٧٢٨ ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٥٨٠ دۆلاری فرۆشتووە، کە ڕۆژانەی ١٨٢ ملیۆن و ١٩٦ هەزار و ٣٩٥ دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی (١١٥.٨٩%) زیادی کردووە.

میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکەن، زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی یەکشەممە بووە، کە بڕی ٣٠٥ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٩٥ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش لە ڕۆژی سێشەممە بووە کە ٩٤ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ٥٦٠ دۆلار بووە.


PM:01:20:18/02/2023