لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی هەرێم
وتەبێژی حکومەتی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاکردەوە


لە بری حکومەتی عێراق وتەبێژەکەی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" ئەو نووسینەی رۆژنامەی سەباح رای تاکە کەسییە".

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی سەباح ڕای تاکە کەسییەو تەعبیر لەڕای حکومەت ناکات".

هەروەها وتەبێژەکەی حکومەتی عێراقەوە دەڵێت " عێراق دەوڵەتێکی فیدڕاڵییەو هەرێمی کوردستانیش هەرێمێکی دەستورییە و بەپێی دەستوری پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا دیاریکراوە".

ئەمڕۆ شەممە لە رۆژنامەی فەرمی دەوڵەتی عێراق لە راپۆرتێکدا کە رای چەند کەسێک وەرگیراوەو ئاماژە بۆ راپرسییەک دەکات باس لەوە دەکەن کە خەڵکی هەرێم لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمدایە، دواتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم وەڵامی دایەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە خەڵکی کوردستان نەک لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمیدایە، بەڵکو ریفراندۆمی خەڵکی کوردستان لە ٢٠١٧ دا دەرکەوت کە خەڵکەکە " سەربەخۆیی " دەوێت.

پێشتریش 
ڕۆژنامەی الصباحی زمان حاڵی لەبەرامبەر دابەزاندنی بابەتێک کە تێیدا باس لە ویستی ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکات داوای لێبوردن لە کوردستان دەکات و دەڵێن ئەو باس و بابەتەیان لە ڕاپرسیەک وەرگرتوە بەھیچ جۆرێک ڕای حکومەتی عێراقی نیە.



PM:08:24:18/02/2023