شاندی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر پێكهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ داڕشتنی پڕۆژە یاسای نەوت و گاز ڕێککەوتن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدڕاڵی- وەزارەتی نەوت کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی".
بەیانی ئەمڕۆ شاندی دانووستانكاری هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و یاسای نەوت و گاز گەیشتە بەغدا.