مەسرور بارزانی ٢٠ ملیار دیناری بۆ سنوری سلێمانی تەرخانكرد


سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) رەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە ٢٠ ملیار دیناری بۆ سنوری سلێمانی تەرخانكرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) رەزامەندی داوە لەسەر تەرخانكردن و خەرجكردنی بڕی ٢٠ ملیار و ٨٤٨ ملیۆن دینار بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەوەش بەمەبەستی گواستنەوە، كۆكردنەوە، داپۆشینی خۆڵ و خاشاك لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بڕی ٩ ملیار و ٩٧٥ ملیۆن بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ سنووری زۆنی (٢) دوكان، ١٠ ملیار و ٨٧٣ ملیۆن بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ سنووری زۆنی (٣) چەمچەماڵ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی خەرج دەكرێت.




PM:08:21:21/02/2023