هۆشداری لە زۆر بەكارهێنانی دەرزی گەشە دەدرێت بۆ منداڵان


پزیشكێكی پسپۆری منداڵان داوا لە باوك و دایكان دەكات، بەشێوەیەكی زۆر دەرزی گەشە بۆ منداەكانیان بەكارنەهێنن، چونكە زیانی زۆرە.

د.پشدەر عەبدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، تكایە باوك و دایكان ئەوەندە عاشقی دەرزی گەشە مەبن بۆ منداڵەكانیان، چونكە لەوانەیە تووشی یەكێك لەو لێكەوتە خراپانە بێت لە ئەنجامی بەكارهێنانی دەرزی گەشە.

ناوبراو لێكەوتە خراپەكانی دەرزی گەشەی بەم جۆرە ریزبەند كردووە (ئاوسانی لەش و پەلەكان، ئازاری جومگەكان، ئازاری ماسولكەكان، هەوكردن(التیهابات)، سڕبوونی پەلەكان، ئازاری ئێسقان، سەرئێشە، هەوكردنی بۆڕیەكانی هەوا لەناو سیەكان، بەرزە فشاری خوێن، سكچوون و ڕشانەوە، زۆر ئارەقكردنەوە، شەكرە، زیپكەی پێست، كێشەی تەندرووستی جومگەكان، زیاد بوونی توندی حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست، هەستیاری تووند بە دەرمانەكە، تەمبەڵی غودەی دەرەقی، هەوكردنی پەنكریاس، شێرپەنجەی خوێن، گەشكە، بەرزبونەوەی فشاری مێشك، میزی خوێناوی، هەوكردن گوێچكەی ناوەڕاست، خواربوونی بڕبڕەكانی پشت، گەورەبوونی مەمك لە منداڵی كوڕ، زیادبوونی ڕێژەیی مردن).



AM:11:25:24/02/2023