لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە سنووری سلێمانی چوار كەس گیانیان لەدەستدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك چەمی تانجەرۆی پارێزگای سلێمانی چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

بەپێى زانیارییەکانى ماڵپەڕی (سپی میدیا)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک چەمى تانجەڕۆی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان پیکابێک و بارهەڵگرێک ڕوویدا. 

بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار سەرنشینی ناو پیکابەکە گیانیان لەدەستدا.


PM:03:37:24/02/2023