ئاشکرا بوو کێ براوەی خەڵاتەکانی زە بێستی فیفا دەبێت

پێگەی " Relevo " ی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، راهێنەر و یاریزانانی ئەرجەنتین کۆنترۆڵی خەڵاتەکانی زە بێستی فیفایان بۆ ساالی2022کردووە.


 بە پێی زانیاری سەرچاوەکە ، لە ڕیال مەدرید تا ئێستا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە کە دەچنە مەراسیمی خەڵاتی "باشترینەکان" یان نا، ئەمەش سەرەڕای پاڵێوراوانی ئەنچیلۆتی بۆ باشترین ڕاهێنەر و کۆرتوا بۆ باشترین گۆڵپارێز، گومانی تێدا نییە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بەدەستهێنانی مۆندیال خەڵاتەکان بەدەست دەهێنێت.

 لیۆنێل مێسی پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان فیفا بۆ ساڵی 2022 ، پێش کەریم بنزیمە و کیلیان مباپێ کەوتووە.

هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵاتی باشترینەکان" زە بێست" لەلایەن هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەدەست دەهێنرێت کە لیۆنێل سکالۆنی وەک باشترین ڕاهێنەر و مێسی وەک باشترین یاریزان و دیپۆ مارتینێز وەک باشترین گۆڵپارێز دەبێت.


 چاوەڕوان دەکرێت  بڕیارەکە دوای یاری دێربی بدرێت.


PM:06:37:24/02/2023