هونەرمەندێکی ناسراوی سوریا لە کاتی وێنەگرتنی درامایەکدا کۆچی دوایی کرد

شادی زیدان هونەرمەندی ناسراوی سوریا لە تەمەنی (٤٨) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە دۆخێکی ناجێگیردا لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئی تی، دوێنێ هەینی شادی زیدان لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنەکانی یەکێک لەو درامایانەی کە بڕیارە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا نمایش بکرێت گیانی لەدەستدا.

شادی زیدان لە ساڵی (١٩٧٤) لەدایکبووە، برای هونەرمەندان ئەیمەن زیدان پاڵەوانی فیلمی (ڕۆژنامەی بەڕێوەبەری گشتی) و وایل زیدان و بووە کە بەشداری زۆر درامای کردووە.


AM:11:26:25/02/2023