تەرمی سێ گەنج بە کوژراوی لە شەنگال دۆزرانەوە ( وێنەکانیان ببینە )
ئەمڕۆ شەممە تەرمی سێ گەنج بە کوژراوی لە شەنگال دۆزرانەوە، دووانیان لە نزیک گوندێک لە باکوری شارەکە دۆزرانەوە، تەرمێکی تریش بە کوژراوی لەناو شاردا دۆزرایەوە.
فەیسەڵ شەنگال، چالاکوانی شارەکە بە " سپی " راگەیاند " دوو گەنجی شوان لە نزیک گوندی بەهراڤا لە باکوری شارەکە دۆزراونەتەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوەیە.
هەروەها وتیشی " تەرمی سێهەم ئەویش هاوشێوەی دوانەکەی تر گەنجە و بە فیشەک کوژراوەو تەرمەکەی لە کەلاوەیەکی شارەکەدا دۆزراوەتەوە".
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ راگەیاندنێکیان لەسەر ئەو دوو رووداوە بڵاونەکردۆتەوەو کەسیش دەستگیر نەکراوە.
PM:10:36:25/02/2023