ماریۆ کۆرتیگانا رۆژنامەنوس پێگەی زە ئەتلەتیک ئاشکرای دەکات ، راهێنەری ریاڵ مەدرید کارلۆ ئەنچیلۆتی لە بەرپرسانی فیفا توڕەیە.
پێگەکە ئاشکرای کردووە ، یاریزانانی ڕیا مەدرید لە خەڵاتەکانی زە بێستی فیفا لە پاریس بێبەش دەبن و هیچ خەڵاتێک نابەنەوە.
ئەم سەرچاوە دەڵێت :" ئەنچیلۆتی توڕەیە و ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە پشتگوێخستنی ڤینیسیۆس لە لە لیستی پاڵێوراوانی باشترین 26 یاریزانی پێکهاتەی فیفا و پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە فیفا هەڵەیان کردووە ئەو یاریزانەیان لە لیستەکە دانەناوە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو بوتراگوێنۆ و ڕۆبێرتۆ کارلۆس نوێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید بکەن لە پاریس.
ڤینیسیوس لەنێو ئەو 26 پاڵێوراوەدا نییە بۆ تیپی ساڵ و مارتینێز پێش کۆرتوا کەوتووەو
مێسی کە بۆ ماوەی مانگێک یاری کرد، لە بنزیمە باشتر بووە.
پاڵەوانی ئەوروپا و ئیسپانیا پێش یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیسپانیا لە بێرنابیۆ نایانەوێت هیچ سەرقاڵ ببن و یارییەکە وەک یاری کۆتایی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.