گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ئەستۆن ڤێلا، ئیمیلیانۆ مارتینێز، دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز لە ساڵی 2022.
گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە تاجی باشترین گۆڵپارێزی ساڵی ڕابردووی لەسەر دانرا ، دوای ئەوەی سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کرد و تاجی مۆندیالی قەتەری 2022ی بەدەستهێنا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵیدا، مارتینێز دەڵێت: کاتێک من گەنج بووم، هەمووان لێیان دەپرسیم کێ نمونەی تۆیە لە گۆڵچیدا و وەک نمونە سەیری کێ دەکەیت، بەڵام من دەمگوت دایکم ئەو کەسەیە چەندین کاتژمێر کاردەکات و ماڵەکان پاکدەکاتەوە، باوکم و ئەوانەی خەبات دەکەن نمونەی منن لە ژیاندا”.