دارایی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە روونکردنەوە دەدات

دارایی هەرێم کەمێک پێش ئێستا ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە وەزیرى دارایی لێدوانى بۆ هیچ دەزگایەک دابێت. 

وەزارەتى دارایی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن لێدوانێک بە ناوی وەزیری دارایی و ئابورییەوە بڵاوکراوەتەوە دەربارەی دابەش کردنی مووچەی مانگی شوبات. 

دەشڵێت" وەزیری دارایی و ئابووری لێدوانی بۆ ئەو پەیجە و هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە و هەر پێشهات و گۆڕانکاریەک هەبێت سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە پەیجی ڕەسمی وەزارەت بڵاودەکرێتەوە، هەر لێدوان و زانیاریەک لە پەیجی ڕەسمی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاونەکرێتەوە هیچ بنەمایەکی نییە و بەهەند وەرناگیرێت". 


PM:01:54:01/03/2023