پەروەردەی هەرێم ئه‌نجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانى بڵاوكرده‌وه‌

ئەمشەو وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی بەشداربووانی تاقیکردنەوە بەراییەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣)ی بڵاوکردەوە. 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سەرجەم خوێندکاران لە ڕێگەی لینکی ئەزموونەکانەوە دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣) وەربگرنەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی هەبوونی ناڕەزای لە دەرئەنجامی نمرەکانتان دەتوانن لە ٦ی ئازارەوە تاوەکو ٩ی ئازاری ئەمساڵ لە ڕێگەی پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (ئیعتراز) پربکەنەوە، دڵنیایش دەدات کە بە وردی لە پەڵپەکان دەکۆڵنەوە.


PM:10:48:02/03/2023