لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بڕیارێکی نوێ دەرچوو

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" كڕین و فرۆشتنی ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕەكان قەدەغەیە". 

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگاكان و یەكە ئیدارییەكانی کردووە دەڵێت" كڕین و فرۆشتن بە مادە خۆراكییەكانی بەشە خۆراك بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ماددە خۆراكییەكان لە رووی كوالێتییەوە هیچ جیاوازییەكیان نییە لەگەڵ ئەو ماددە خۆراكییانەی لە بازاڕەكان دەفرۆشرێن،  بۆیە پێویستە دەست بەسەر ئەو بەشە خۆراكە بگرن، چونكە نابێت كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت. 


AM:12:02:03/03/2023