کۆیە.. گەشتیارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە چیایەک گیانی لەدەستدا

گەشتیارێک لەسەر چیای ئاوەگردی سنووری قەزای کۆیە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئەمڕۆ هەینی گەشتیارێک بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری قەزای کۆیەی کرد لەسەر چیای ئاوەگرد کەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا.

لە ئێستادا تیمی فڕۆکەوانی پارێزگای هەولێر سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمی قوربانییەکەن و بڕیارە دواتر رەوانەی پزیشکی دادی ناوچەکە بکرێت. 

قوربانییەکە بە رەگەز نێرە و ساڵی ١٩٧٠ لە دایکبووە کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانییە. 


PM:12:24:03/03/2023