لەناو بازاری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ دەستڕێژی گولـلە لە گەنجێک کرا و بریندارکرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای زاخۆ ڕایگەیاند" درەنگانێکی شەوی رابردوو لەناو بازاڕ تەقە لە گەنجێک کراوە و بە برینداری گەیەنراوەکە نەخۆشخانە".
وتیشی" لە ئێستادا لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە چارەسەری پێویستی وەرگرتووە و باری تەندروستی جێگیرە".
تائێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ هیچ زانیارییەكی لەبارەی رووداوەكەوە بڵاونەكردووەتەوە و و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەستىپێکردووە.