هاوڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە شاری دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، هاوڵاتییەکی ئەو شارە گیانی لەدەستدا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نیوان عێراق و ئیران لەو ناوچانە بریندا بوو، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.

ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە تاکو ئاشکرا نەبووە، بەڵام دەوترێت ناوبراو لە کۆچەرییەکانی شاری دێلۆڕان بووە و پاش ئەو ڕووداوە گیانی لەدەستداوە. 


AM:09:30:04/03/2023