مێسی بەهۆکارێک خولی ئەمریکی ڕەتدەکاتەوە

ڕۆژنامەی لا ڤانگارد بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە،  گەشەیەکی گەورەی  لە هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی  ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆنێل مێسی بەخۆیەوە بینیوە.


 ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ڕەتیکردووەتەوە ڕوو لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا بکات، چونکە دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە و خۆی بۆ یارییەکانی کۆپا ئەمریکای 2024 ئامادە بکات.


 لیۆنێل مێسی پێشتر لە ساڵی 2021 نازناوی جامی کۆپا ئەمریکای بەدەستهێنا، لە یاریی کۆتاییدا ئەرجەنتین بە ئەنجامی 0-1 لە بەڕازیلی بردەوە.


ئەمەش یەکەم نازناوی گەورە بوو لە ژیانی نێودەوڵەتیدا، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر حیسابی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ڕێگەی لێدانی سزاوە جامی جیهانی بردەوە، دوای ئەوەی یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٣ یەکسانبوو.


 هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە میسی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان واژۆ دەکات، بەڵام پێدەچێت یاریزانەکە مەیلی بەرەو دەرچوون لە یانە پایتەختی فەرەنسا لە هاویندا هەبێت.


 بەرشەلۆنە یەکێکە لەو تیپانەی کە پەیوەندی بە گرێبەستەکەیەوە هەیە لەگەڵ لیۆنێل مێسی، چونکە خوان لاپۆرتا و چاڤیش خواستی خۆیان بۆ گەڕانەوەی بۆ مێسی پشتڕاستکردەوە، ڕاهێنەرەکەش پێشنیاری کرد کە دەرگاکانی کامپ نو هەمیشە بۆی کراوەن.


PM:12:25:04/03/2023