"سوننە سەرەتا ڕازی نەبووە مادەی ١٤٠بخرێتە بەرنامەی حکومەتەوە"

سونبەکانی عێراق کە ئێستا هیچ ناوچەیەکیان بەدەستەوە نییەو لەو پەڕی لاوازیدان، سەرەتا ڕازی نەبوون مادەی ١٤٠ بخرێتە بەرنامەی کاری حکومەتەکەی حەیدەر عەبادیەوە.

سەرچاوەیەک لە وەفدی دانوستانکاری کورد لەبەغدا بە سپی میدیای راگەیاند کە لەگەڵ لیستی شیعە ( هاوپەیمانی نیشتمانی) رێککەوتووین کە مادەی ١٤٠ بەشێک بێت لەبەرنامەی کاری حکومەتی ئایندەی عێراق کە وابڕایارە پێش ٩ ی ئەیلول رابگەیەنرێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە ماوەی زەمەنیش بۆ جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ تەنها ساڵێکە.

سەبارەت بە هەڵوێستی سوننەکانی بەشداربووی پرۆسەی سیاسی لەسەر پرسی مادەی ١٤٠ تایبەت بەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە سەرەتا سونەکان دژی ئەوە بوون کە مادەکە بخرێتە کارنامەی حکومەتەوە، بەڵام دواتر خرایە ناو بەرنامەکەوە.  



PM:12:41:02/09/2014