ئەنچیلۆتی هۆکاری یەکسانبوون بە ریاڵ بیتس ئاشکرا دەکات

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید پاش یەکسانبوونی یانەکەی و لە،دەستدانی دوو خاڵ دژی ریاڵ بیتس ، هۆکارەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا روونکردەوە.


ئەنچیلۆتی رایگەیاند :" یارییەکە سەختبوو چونکە دەکرا لە هێرشبردندا کاریگەرتر بین، ئەوەمان کەم بوو، لە کۆتا 3 یاریدا تەنها گۆڵێکمان تۆمارکردووە، ئەوەش لە تۆپی وەستاو بوو، دەبێت زیاتر  کاریگەرەبین ،کەمتر تێپەڕین بکەین و لێدانی زیاترمان لە دەرەوەی هێڵی سزا هەبێت ، خولەکە زۆر قورسە زۆر ئاڵۆزە بەڵام مەحاڵ نییە و گومانمان نییە تا کۆتایی شەڕ دەکەین".


کارلۆ ئەنچیلۆتی وتیشی : "ئەم ئەنجامانەی ئەم دواییە دەبێت کاریگەرییان لەسەر ئێمە هەبێت، ئاسایی نییە کە تەنها یەک گۆڵمان تۆمارکرد لە 3 یاریدا دوای ئەوەی 5 گۆڵمان لە ئەنفێڵد تۆمارکرد، بەڵام ئەم یارییە قورس بوو، هەندێک هەلمان هەبوو ، لە پشتەوە بە باشی دەستمان پێکرد، دەبێت بەهێزتر بین، دەبێت ئەوە باشتر بکەین. لە هێرشە هەڵگەڕاوەکاندا کەمێک خێراییمان لەدەستدا".

لە کۆتایدا ئەنچیلۆتی وتی :"یاریی کراوەمان دەویست چونکە لە گواستنەوەکاندا دەمانتوانی زیانی زیاتر بگەیەنین لە گێمی دووەمدا زیاتر زاڵ بووین بەڵام بەبێ ئەوەی دەرفەتەکان بقۆزینەوە ڕۆدریگۆ وەک یاریزانی ناوەڕاست دەستی پێکرد و دواتر سیبایۆس هات یاریگاوە، ڕۆدریگۆم وەک یاریزانی باڵی ڕاست دانا بۆ ئەوەی بتوانێت لە دەرەوە بێتە ژوورەوە ،  لە ناوەڕاستدا هەوڵمدا سیبایۆس لەگەڵ ڤاڵڤێردی یەکبخەم”.


AM:01:38:06/03/2023