پێنج ئاماری بەرشەلۆنە دوای بردنەوەیان بەرامبەر ڤالێنسیا

یانەی بەرشەلۆنە پێشەنگی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا بەهێزتر کرد و جیاوازیەکەی گەیاندە نۆ خاڵ، کاتێک ئێوارەی یەکشەممە بردنەوەیەکی سەختی لە ڤالێنسیا بەدەستهێنا، ڕیال مەدریدیش لەگەڵ ڕیال بیتیس یەکسان بوو.


 سەرکەوتنی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڤالێنسیا سێزدەهەمین سەرکەوتنی  بوو بە جیاوازی 1-0 لە 50 یاریی لالیگا کە تا ئێستا چاڤی توانیویەتی بەڕێوەی ببات و ئەمەش دەکاتە 26%ی ئەو یارییانەی کە بەم ئەنجامە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.


 بەرشەلۆنە لە ڕیکۆردی ئەتلەتیکۆ مەدرید دادەخات کە 282 بردنەوە بە ئەنجامی 1-0 هەیە، زیاتر لە هەموو یانەکانی تر، لە ئێستادا کەتەلۆنییەکە بە 259 بردنەوە لە پلەی سێیەمدایە و تەنها دوو یاری لەدوای ڤالێنسیای دووەمەوەیە کە 261 بردنەوە.


 خاڵی وەرچەرخانی سەرەکی یارییەکە ئەوە بوو کە ڕۆناڵد ئاراوخۆ کارتی سووری پێدرا و تا نیو کاتژمێری کۆتایی یارییەکە یانەکەی بەجێهێشت و چەند ساتێک بەر لە کارتە سوورەکە فێران تۆرێس لێدانی سزای لەدەست دا، ئەمەش دەکرا پێشکەوتنی بەرشەلۆنە بۆ  2-0 زیاد بکرێت.


 ئەوەی جێگای سەرنجە، دوایین جار کە بەرشەلۆنە کارتی سووری وەرگرت و لێدانی سزای لەدەست دا لە هەمان یاریدا، لە مانگی ئازاری ٢٠٠٧ بوو بەرامبەر سیڤیلیا، کاتێک دوو یاریزانی کەتەلۆنی بە کارتی سوور دەرکران و هەروەها لێدانی سزاشیان لەدەستدا.


 کارتە سوورەکەی ئاراوخۆ بەو مانایەیە کە ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە ئەم وەرزە بەقەد یاریزانەکانی بەرشەلۆنە کارتی سووری هەیە.


 لە نێوان بەفیڕۆدانی لێدانی سزا و وەرگرتنی کارتی سووری ئاراوخۆ، ڕافینیا لە خولەکی ١٥ی یارییەکەدا بە سەری گۆڵی بردنەوەکەی تۆمارکرد .


 ئێستا یاریزانە بەڕازیلییەکە لەم وەرزەدا سێ گۆڵی سەری لە لالیگا تۆمارکردووە - بەرزترین گۆڵی هاوبەشی خولەکە لەگەڵ ڤێدات موریکی و خۆسێلۆ و کیمی ئەڤیلا و ئیدەر میلیتاو.


AM:10:26:06/03/2023