لە چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر ژمارەیەک سزادراو هەوڵیاندا لە زیندان هەڵبێن

لە ناو چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر ژمارەیەک سزادراو هەوڵیاندا لە زیندان هەڵبێن، بەڵام دەستگیر کران. 

تەیب عەبدول عەزیز بەڕێوەبەری چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر رایگەیاند" درەنگانی شەوی ڕابردوو شەش سزادراو لە رێگەی چاکسازی ژنان و منداڵانەوە هەوڵیانداوە هەڵبێن، بەڵام هەوڵەکەیان شکستی پێهێنراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەسانەی ویستوویانە  هەڵبێن سزادراوی زیندانەکانی چاکسازی هەولێر بوون، هەروەها بەرلەوەی بگەنە دەرگای چوونەدەرەوەی چاکسازییەکەمان هێزە ئەمنییەکان توانیان ئەو هەوڵە پووچەڵ بکەنەوە".


PM:12:07:06/03/2023