چوار خوێندكار ٢٠ مسقاڵ ئاڵتون بۆ خاوەنەكەی دەگێڕنەوە


لە قوتابخانەی گەڕەزیلی بنەڕەتی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەرەداغ چوار قوتابی لە شوێنێكی گەشتیاری بڕی ٢٠ مسقاڵ ئاتونیان   دۆزیوەتەوە و دوای دۆزینەوەی خاوەنەكەی بۆیان گێڕاوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایەیاندووە، لە قوتابخانەی گەڕەزیلی بنەڕەتی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەرەداغ چوار قوتابیان لە شوێنێكی گەشتیاری ناوچەی قەرەداغ بڕی ٢٠ مسقاڵ زێڕیان دۆزیوەتەوە كە لە ناو جانتایەكدا بووە.

پەروەردە ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەوەی جانتاكە سیمكارتێكی تێدابووە، پاش بەكارهێنانی سیمكارتەكە توانیویانە خاوەنەكەی بدۆزنەوە و ئەو بڕە زێرەی بۆ بگێڕنەوە.



PM:11:11:06/03/2023