لە گوندێكی هەرێم كچێكی 12 ساڵ بە گولە كوژرا


لە گوندێكی سنوری ئیدارەی سۆران، كچێكی تەمەن 12 ساڵ بهۆی گولەی دەمانچەوە كوژرا.

شەوی رابردوو لە گوندی باپشتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كچێك بە ناوی (ڕ، ت، ف) تەمەن 12 ساڵ، بەهۆی گولەی دەمانچه گیانی لەدەستداوە، سەرچاوەیەك لە نێو كەسوكاری رایگەیاندووە، تا ئێستا دیار نییە ئەو كچە دەستكاری چەكەكەی كردووە یا بەخۆی گولەی لەخۆی داوە.

هەر لەو بارەیەوە موقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران، بە (زاری كرمانجی) راگەیاندووە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامەو لە داهاتوو هۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت.

وێنە: زاری كرمانجی





PM:04:10:07/03/2023