یاریەکەی بایرن میونخ دوا یاری مێسی بوو لە چامپیۆنزلیگ

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی یاریزانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، ڕەنگە  ماڵئاواییکردن لە تۆپی پێی ئەوروپا بکات و  لێکۆڵینەوە لە ئۆفەرەکان بکات کە دیارترینیان ئۆفەرێکە لەلایەن شانشینی سعودیەوە .

 ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پاریس سانجێرمان لە قۆناغی ١٦ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەلایەن بایرن میونشنەوە کرایە دەرەوە.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی مێسی لە  قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا بە بایرن میونخ دۆڕا، ڕەنگە ئەمە ماڵئاوایییەک بێت بۆ ئەو یاریزانە لە یانە فەرەنسییەکە، و ڕەنگە جارێکی دیکە لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان یاری نەکاتەوە.


PM:05:16:09/03/2023