زانیاری نوێ سەبارەت بەو كچەی لە شەقامێكی سلێمانی فڕێدرابوو


ئەو كچە عەرەبەی لەسەر شەقامێكی سلێمانی فڕێدرابوو لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ خانەیەكی پاراستنی ئافرەتانیان گواستۆتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی لە رێكەوتی ٨ی ئادار لە سۆشیال میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە  كە كچێكی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ناوی (ن.ع.ع) لە شەقامەكان فڕێدراوە، دەستبەجێ بنكەی پۆلیسی (سەرا) ڕادەستی نوسینگەی رۆژهەڵاتی سەر بە بەرێوەبەرایەتییانی كردووە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، دوای بە دواداچوون دەركەوت ناوبراو باری دەرونی ناجێگیرە و بە رەگەز عەرەبە لە ئێستادا كەسوكاری دیار نین، پاشان لە ڕێی لایەنی پەیوەندیدار و  نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و كوێستان محەمەد، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم توانرا لە یەكێك لە خانەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی كاروباری كۆمەڵایەتی بهێڵدرێتەوە تاكو چارەنوسی دیاری دەكرێت.



AM:11:21:10/03/2023