شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئاگادار دەکاتەوە كه له سبهینێ شهممهوه تونێلی پێشڕهو دادهخرێت.
له ئاگادارییهكدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگهیاندووە" سبەینێ شەممە بەشی خزمەتگوزاری شارەوانیمان، هەڵدەستێت بە پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی تونێلی پێشڕەو لە کاتژمێر (٩) سەرلەبەیانی تا کاتژمێر (١٢) نیوەڕۆ".
هەر لە ئاگادارییەکەدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئاگادار دەکاتەوە كە لهو ماوهیهدا رێگای چیای ئەزمەڕ بەکاربهێنن.