لە سلێمانی بتڵێکی غاز گڕیگرت و قوربانی لێکەوتەوە

ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکێکی پارێزگای سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی بتڵێکی غاز چوار کەس بوونە قوربانی. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، كەمێك پێش ئێستا لە ماڵێکی گەڕەكی مەجید بەگی شاری سلێمانی بتڵێكی غاز گڕی گرت. 

بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار كەس برینداربوون كه‌ پێکهاتوون لە ژنێك و پیاوێك و منداڵێك و میوانێكیان. 

لە ئێستادا سەرجەم بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون کە باری تەندروستی هەندێک لە بریندارەکان ناجێگیرە. 


PM:01:20:11/03/2023