لە باکووری کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی تورکیا بەرنامەی ئامادهكارییهكان بۆ رۆژانی نهورۆز بڵاوکرایەوە و بڕیارە لە چەند شوێنێك ئاهەنگ و مەراسیم بەڕێوبچێت.
بەرنامەی نەورۆزی ئەمساڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا لە لایەن کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)ەوە ساز دەکرێت و بڕیارە لە ڕۆژى ١٥ى ئەم مانگەوە ئاگرى نەورۆز لە شەمزینان بکرێتەوە.
هەروەها نەورۆزی ئەمساڵ بە درووشمی (هەموو شوێنێک نەورۆز، هەموو کاتێک ئازادی و بە ئاگری نەورۆز بەرەو ئازادی) مەراسیمەکە بەڕێوەدەچێت.
بەرنامەی نەورۆزی ئەمساڵ لە ٤٣ ناوەند بەمشیوەیە بەڕێوەدەچێت:
١٨ی ئازار
جۆلەمێرگ، خارپێت-دەپ، ئاگری-پانۆس، مووش-کۆپ، ئایدین-گەرمەنجیک
١٩ی ئازار
ئەستەنبوڵ، وان، ماردین-قۆسەر، جۆلەمێرگ – گەڤەر، دێرسیم، چەولک، ئێلح، سێرت، ئیدر، موش، ئەنقەرە، مێرسین، ئانتالیا، ئیزمیر، ئایدین، موغڵا، دەنیزلی، مانیسا، بورسا، تەکیرداغ، بالکەسیر، کوجائلی – گەبزە، ئاگری بازید، بەدلیس- تاتوان، ساکاریا- عارفیه.
٢٠ی ئازار
قەرس، ئاگری، ئەردەخان، مێردین – نسێبین، ئەرزرۆم – قەرەیازی.
٢١ی ئازار
ئامەد، شرنەخ-جزیرێ، ڕحا-وێرانشار، چاناقڵا.