لەسەر کەیسی کاوە گەرمیانی، سپی زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

‌بەڵگەی تازە لە دۆسیەی کاوە گەرمیانی
لە دۆسیەی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی رۆژنامەنووسدا تۆمەتباری یەکەمی کێسەکە دەڵێت" ١٣ کەس بەشداری کوشتنی کاوەمان کردووە".

بەپێی دۆکۆمێنتێک کە سپی میدیا زانیاری لەسەر هەیە، تۆمەتباری سەرەکی لە کوشتنی کاوە گەرمیانی، کە ناوی ( ت. خ) وتویەتی " ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەشداربووین لە کوشتنی  کاوە گەرمیانیدا   ١٣ کەس بووین".

درکاندنی ئەم زانیارییە نوێیە لە کەیسی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیان بابەتێکی نوێیە بۆ لێکۆڵینەوە.

سپی میدیا زانیوویەتی کە لەرۆژانی داهاتوودا ئەو دۆسیەیە دەخرێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.

هەفتەی رابردوو لە دوا دانیشتنی دادگایی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی دا، تۆمەتبار (ت.خ) لەبەردەم دادوەردا وتوویەتی کە لەلایەن دوو بەرپرسەوە ئەشکەنجە دراوە، وا بڕیاریشە دادوەر وتەی ئەو دوو بەرپرسە وەربگرێت.



PM:08:25:02/09/2014